Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:35

له‌ هه‌رسێ رۆژى نه‌ورۆزدا له‌ هه‌ولێر 3 کەس گیانیان لەدەستداو 5 کەسیش برینداربوون

ئاماری ڕووداوەکانی هەرسێ ڕۆژی نەورۆز لە هەولێر ڕاگەیندرا
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاماری ڕووداوەکانی هەرسێ ڕۆژی نەورۆزی لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیاند.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند" لە هەرسێ ڕۆژی نەورۆز لە شاری هەولێر و دەوروبەری شەش ڕووداوی هاتوچۆ کەوتووەتەوە و کە تێیدا دوو ڕووداویان شێلان بووە و دوو ڕوداویشیان وەرگەڕانە بووە و دوو ڕووداوەکەی تر پێکدادان بووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، لە کۆی ئەو ڕووداوانەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.