Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:46

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌خنەله‌ هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌گرێت

ڕۆژى هه‌ژده‌ى ئادار سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى شارى عه‌فرینیان داگیركرد
کوردستان TV
#7
100%

رایان دیلۆن نوێنه‌رى هاوپه‌یمانی دژی داعش رایگه‌یاند هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات سه‌رقاڵن به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و ره‌خنه‌شى له‌و هێرشه‌ى توركیا گرت كه‌ كردییه‌ سه‌ر عه‌فرین.

دیلون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌سه‌ده‌ زیاتر له‌ هه‌زار و حه‌وت سه‌د شه‌ڕڤانى گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ عه‌فرین و دۆڵی فوڕاتی جێهێشتووه‌ به‌وه‌ش چالاكییه‌كانى هاوپه‌یمانى دژ به‌ داعش له‌ شه‌ڕى تیرۆر سنووردار بووه‌. سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌ج كه‌ سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى ده‌كات و داوایكردووه‌ ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌ بكشێته‌وه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رایگه‌یاند ئێمه‌ نازانین ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ هاوبه‌شه‌ كامه‌یه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات گوایه‌ له‌گه‌ڵ واشنتن رێككه‌وتوون له‌ باره‌ى مه‌نبه‌ج، دیلون گوتیشى ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ هه‌بێت له‌ باره‌ى مه‌نبه‌جه‌وه‌‌ ئه‌وا هیچ زانیارییه‌ك نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ست ئێمه‌.

جێی باسه‌ سوپاى توركیا له‌ بیستى كانوونى دووه‌می ڕابردوو هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ ژێر ناوی چڵه‌ زه‌یتون ده‌ستپێكرد و دواى په‌نجا و هه‌شت ڕۆژ له‌ شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى ڕۆژى هه‌ژده‌ى ئادار سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى شارى عه‌فرینیان داگیركرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.