له‌خانه‌یه‌كی ههراجكردن،له‌وڵاتی ئیمارات كاتژمێری (مه‌لیك فاروق) مه‌لیكی میسڕ بهكاتژمێرێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه ئه‌ژمار ده‌كرێت و نه‌خشی تاجی میسری له‌سه‌ر كراوه هه‌راج ده‌كرێت.
پێشبینی ده‌كرێت نرخی كاتژمێره‌كه بگاته (800) هه‌زار دۆلاركه له ماركه‌ی (پاتیك فیلیپ) (1518) ی سویسری به‌ناوبانگه.
شایانی باسه ئه‌م كاتژمێره كاتی خۆی له‌هه‌موو جیهان (281) كاتژمێری له‌م جۆره هه‌بووه ،مه‌لیكی میسڕ یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه كه كاتژمێره‌كه‌ی كڕیبوو له ساڵی (1944).
سه‌رچاوه/ ئه‌لعالم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.