Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:38

شاندی پەرلەمانى کوردستان 6 داواکاری ئاراستەی راوێژکاری سەرۆکی فەڕەنسا ده‌کات

شاندی پەرلەمان لەگەڵ راوێژکاری سەرۆکی فەڕەنسا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری سەرۆکی فەڕەنسا دەخاتەڕوو کە شەش خاڵیان لە کۆبوونەوەکەدا ئاراستەی راوێژکارەکە کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا باسی بکات.

ئومێد خۆشناو، به‌ ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان گوت: "ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئوغالیه‌ن لوشافالیه‌ راوێژكارى سه‌رۆك ماكڕۆن بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوین كۆبووەوە و شه‌ش داواكاریمان پێشكه‌ش به‌ راوێژكارى سه‌رۆك ماكڕۆن كرد ."

وه‌ك ئومێد خۆشناو  گوتى :" ئه‌و داواكاریانه‌ى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ پێشكه‌ش كرا و قسه‌یان له‌سه‌ر كرا بریتى بوون له‌:-

یەکەم: گوشار خستنه‌ سه‌ر عێراق بۆ پێدانى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێمى و هه‌روه‌ها پشكى هه‌رێم له‌قه‌رزى بانكى نێوده‌وڵه‌تى.
دووه‌م : جێبه‌جێ كردنى مادده‌ى 140ـى ده‌ستوورى عیراق و دانانى ئیداره‌ى هاوبه‌ش تا ئه‌و كاته‌ى مادده‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سێیه‌م، جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 65 و دروستكردنى بوارى ناوه‌ندى بۆ رێگریكردن له‌ زۆرینه‌ى شیعه‌ له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ ئه‌وه‌ى یاسایه‌كى دیکەی وه‌ك یاساى حه‌شدى شه‌عبى دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌زۆرینه‌ تێپەڕێندرا.
چواره‌م: دامه‌زراندنى دادگایه‌كى تێكه‌ڵ بۆ دادگایىكردنى سه‌رانى داعش.
پێنجه‌م: گوشارخستنه‌سه‌ر حكوومه‌تى عیراق بۆ به‌ ئه‌ندام بوون یاخود قه‌بووڵكردنى دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كه‌یسى ژنانى ئیزدى و مه‌سیحییه‌كان.
شه‌شه‌م: پێكهێنانى پارێزگایه‌ك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ مه‌سیحییه‌كان.

شاندى په‌رله‌مان رۆژى 14-3-2018  سه‌ردانى به‌ریتانیایان كردوو دواى چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ 19-3- 2018 سه‌ردانى وڵاتى فه‌ڕه‌نسایان كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان د. جه‌عفه‌ر ئێمنکی و، بێگه‌رد تاڵه‌بانی سکرتێری په‌رله‌مان و، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی و، به‌هزاد زێباری سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی و، دکتۆره‌ ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی و، زانا عبدولرحمان سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و، یه‌عقوب گۆرگیس سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئاشووری و، دلشاد شه‌ریف ڕاوێژکاری په‌رله‌مان و ، عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ‌فه‌ڕه‌نسا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.