Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:46

عوسمان بایده‌میر پۆلیسى تورکیا توشى شۆک ده‌کات

بۆ پشكدارى كردن له‌ نێو ئاپۆراى جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

له‌كوردستان گشت ئه‌و ووڵاتانه‌ى كوردى تێدا نیشته‌ جێیه‌ ئێواره‌ى 20/3 ى هه‌موو ساڵێك بۆ كوردان ئێواره‌ى داگیرسانى مه‌شخه‌ڵ و ئاگردانه‌كانه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ له‌ هه‌ندێك ووڵات رێگرى له‌و رێو ره‌سمه‌كرا

وه‌ك نه‌ریتێكى ساڵانه‌ى كوردان له‌ شا رى ئورفاى كوردستانى توركیا هه‌زاران گه‌نج ولاوو پیر به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵگیرسانى ئاگرى نه‌ورۆز له‌ مه‌یدانى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و نه‌ریته‌ كۆبوونه‌وه‌ ،عوسمان بایده‌میرى سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانى دیاربه‌كر و ئه‌ندامى هه‌ده‌په‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ پشكدارى كردن له‌ نێو ئاپۆراى جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت .

ده‌وڵه‌تى توركیاش وه‌ك نه‌ریتى هه‌میشه‌یى بۆ ئه‌م ساڵیش رێگرى له‌ هه‌ڵگیرسانى ئاگرى نه‌ورۆز ده‌كات و ئه‌و دارو مه‌شخه‌ڵانه‌ى بۆ ئاگركردنه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گرێت و ناهێلێت وه‌ك خۆى به‌رێوه‌ بچێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر رێگرییه‌كان عوسمان بایده‌میر  به‌ بۆینباغه‌كه‌ى ملى خۆى له‌به‌ر چاوى پۆلیس و ئاماده‌بووان، ده‌كاته‌ سووته‌مه‌نى یادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسى ئۆرفه‌ توشى شۆك ده‌كات و میدیاكانیش وه‌ك ته‌حدایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدانى توركیا نیشانى جیهانیان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.