Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:45

ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە

به‌ر لە نەورۆز 76 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هه‌رێمى کوردستان
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی دەستەی گەشتووگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە.

نادر ڕۆسی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 22\3\2018، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستە روو، کە تا ڕۆژی 20\3\2018، 76 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو ڕێژەیە ئاماری سەرەتایی هاتنی گەشتیارانە، هەروەها تائێستا هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە. 

ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاوین، گەشتیارێکی زۆر روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەتی گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق و گەشتیارانی ئێرانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.