Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:22

له‌ شه‌ڕى کۆڵان به‌کۆڵانى عه‌فریندا تانکێکى سوپاى تورک ده‌سوتێندرێت 

روبه‌ڕوبونه‌وه‌و شه‌ره‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى سپۆتنیكى روسى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌كاتى تێپه‌ڕبوونى كاروانێكى سه‌ربازى سوپاى تورك له‌ نێوشارى عه‌فرین، ده‌كه‌ونه‌ به‌ر بۆسه‌ى خۆبه‌خشانى گه‌نجانى كوردى عه‌فرین له‌ئه‌نجامدا تانكێكى سوپاى تورك ده‌ستوتێت و رووبه‌رووبونه‌وه‌ و شه‌ره‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت

ئاژانسه‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى سوپاى ئازادى ئۆپزسیۆنى سوریاى گواستۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت : له‌ ئه‌نجامى ئه‌و پێكدادانه‌ و سوتانى تانكه‌كه‌ى سوپاى تورك به‌لایه‌نى كه‌م  نۆ سه‌رباز كوژراون ژمایه‌كیش بریندار كراون بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ زیانى گروپه‌ خۆبه‌خشه‌ چه‌كداره‌كانى كوردى دابێت 

دواى پاشه‌ كشه‌ى كردنى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شارى عه‌فرینى كوردستانى سوریا و چوونى هێزه‌كانى توركیاو سوپاى ئازاد بۆناو عه‌فرین له‌ ئێستادا ته‌نیا چه‌ند گروپێكى به‌رگرى كارى خۆبه‌خش له‌ نێو شارى عه‌فریندا ماون و شه‌ڕى كوڵان به‌ كۆڵانى هێزى توركیاو سوپاى ئازادى هاوپه‌یمانى توركیا ده‌كه‌ن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.