Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:35

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی په‌که‌که‌ ده‌کات

به‌هۆی بوونی پێگه‌كانیان
کوردستان TV
#7
100%

سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌ینراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و شه‌هیدبوونی چوار هاووڵاتی باشووری كوردستان ده‌ڵێ: به‌هۆی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ و نزیكییان له‌ دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ هاووڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانی. داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانی.

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كاتێكدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و پێشوازیكردنی ساڵی تازه‌ی كوردی ڕوویان له‌ ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانی كوردستان كردووه‌ و خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/3/2018 چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، شه‌هید بوون.

وێڕای هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان، نیگه‌رانیی خۆمان له‌ به‌ئامانجگرتنی دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ و نزیكییان له‌ دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ هاووڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانی. داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانی.

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٢/٣/٢۰١٨

 ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌:krg

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.