هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی "دانه‌غاز و نه‌وتی هیلال" به نیازن له ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ڕێژه‌ی "125%" زیاد بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كۆنسۆرتیۆمى "پێڕڵپترۆلیۆم" كه له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی "نه‌وتی هیلال و دانه‌غاز"ـه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، گرێبه‌ستێكی "10" ساڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد، به‌مه‌به‌ستی دابین کردن و فرۆشتنی بڕی غازی زیاده، كه بە نیازە ئه‌مساڵ دەست بە به‌رهه‌مهێنان بكات.
گرێبه‌سته‌كه له 30 كانونی دووه‌می 2018 له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئاشتی هه‌وارمی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌جید جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال و پاتریك ئه‌ڵمان وارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غاز واژوو كراوه.
كۆنسۆرتیۆمى (پێرڵ پترۆلیۆم) كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی "نه‌وتی هیلال و دانه گاز"ـەوه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت، گرێبه‌ستێكی 10 ساڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكردووە، "بۆ دابینکردن و فرۆشتنی بڕی ئەو گازە زیادەیەی کە بڕیارە ئەمساڵ هەردوو کۆمپانیا لە کێڵگەی كۆرمۆر بەرهەمیبهێنن، بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا".
ئامانج لەو گرێبەستە زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی گازه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ڕێژه‌ی 80 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا پێش كۆتایی 2018، ئەوە لەکاتێکدا ئاستی ئێستای بەرهەمی گازی کێڵگەی كۆرمۆر 305 ملیۆن پێ سێجایە، بەوشێوەیەش تاوەکو کۆتاییەکانی 2018 ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە بۆ 385 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەبێتەوە.
له ئابی ساڵی رابردوودا، پێرڵ پترۆڵیۆم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرد، بەو شێوەیەش بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرت، لە به‌رامبه‌ریشدا کۆمپانیاکە پابەنددەبێت به فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، وەک لێدانی چه‌ند بیرێك له هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ و دروستكردنی پاڵاوگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز و بەرهەمەکانی دیکە.
بڕیارە ئەمساڵ پێرڵ پترۆڵیۆم ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و كۆندێنسه‌یت بەڕێژەی لە 25% زیادبکات، ئەوەش پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایەکی زیاتر بە تێچوویەکی کەمتر.
بەپێی پلانەکە، دەبێت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بەڕێژەی لە 120% بەرزبکاتەوە و بگاتە به‌رهه‌مهێنانی 900 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا.
قەبارەی وەبەرهێنان لەو پڕۆژەیە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 228 ملیۆن به‌رمیل هاوتای نه‌وت، ئەوەش بووە هۆکاری پاشه‌كه‌وتكردنی چه‌ندین ملیار دۆلار كه له كڕینی سووته‌مه‌نی لە هەرێمی کوردستان به‌فیڕۆده‌چوو.
پێشتر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندبوو، پێشبینیدەکەن لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 تریلیۆن پێ سێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتی هەبێت.
مه‌جید جەعفەر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری نه‌وتی هیلال و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای دانه گاز رایگەیاندووە "ئەو گرێبەستەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆمانکردووە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە وەبەرهێنانی بەردەواممان بەدرێژایی 10 ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.