كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەو رایگەیاند، هیوای نەورۆزێكی پڕخۆشی و كامەران و تەندروست بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەخوازم.
كین گرۆس، كونسوڵی ئەمەریكا لەپەیامەكەیدا دەڵێت، نەورۆز نەریتێكی دێرینەو ئاماژەو دەستپێكی سەرەتای بەهار و سەری ساڵی نوێیەو هیوای نەورۆزێكی پڕخۆشی و كامەران و تەندروست بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەخوازم.
روونیشیكردەوە كە گەلانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان هاوبەشن لەوەی كە لە هەردوولا گیانی فرەكلتوری رەنگیداوەتەوە، هەمەڕەنگی لە رەسەنی خەڵكەكان بەشێكی دانەبڕاوی هەردوو كلتورن .
كین گرۆس راشیگەیاند كە بەتامەزرۆییەوە دەڕوانینە ئاهەنگێڕان بە بۆنەی ئەم بەهارە نوێیە پێكەوەو هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و كامەرانی بۆ هەمووان .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.