Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:17

به‌ڤیدیۆ/ له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆر گه‌نجێکى که‌رکوکى له‌سه‌ر ئاڵاى کوردستان سوکایه‌تى پێده‌کرێت 

گه‌نجه‌ كه‌ركوكیه‌كه‌ سوكایه‌تى پێده‌كرێت و ڕووبه‌ووى شه‌قى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر ده‌بێته‌وه‌
Kirkuk
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌شارى كه‌ركوك ، گه‌نجێكى كوردى كه‌ركوك به‌جلى كوردیه‌وه‌ ئاڵاى كوردستانى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق ڕاده‌گیرێت پاش لێسه‌ندنى ئاڵاى كوردستان له‌ده‌ست گه‌نجه‌ كه‌ركوكیه‌كه‌ سوكایه‌تى پێده‌كرێت ڕووبه‌ووى شه‌قى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر ده‌بێته‌وه‌ .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ پاش چوونى كوردانى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى ئاهه‌نگ گێڕان بۆ به‌شدارییان له‌مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق رووبه‌رووى هێرشى ته‌قه‌ كردن ده‌بنه‌وه‌ به‌ئامانجى په‌رته‌وازه‌بوون و ئاهه‌نگ نه‌گێڕانى كوردان له‌مه‌راسیمى  نه‌ورۆز  . 
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراقه‌وه‌ هه‌ردوو په‌یامنێرى كه‌ناڵى ڕووداو هونه‌ر ئه‌حمه‌د ،  هه‌ردى محه‌مه‌د له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ ده‌ست گیر كران وبۆ شوێنى نادیار بردران .
ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌به‌رچاوى هێزه‌كه‌ى دژه‌ تیرۆرى یه‌كێتى ئه‌نجامدران  پاش چوونى ئه‌و هێزه‌ بۆ كه‌ركوك ڕایانگه‌یاند بۆ مه‌به‌ستى پاراستى به‌شداربووان هاتووین له‌پێناو  به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز دواتر ئه‌م ڕووداوانه‌ى به‌دوا داهات له‌سوكایه‌تى كردن به‌گه‌نجانى كه‌ركوك ، هه‌وڵى بڵاوه‌ پێكردنى به‌شداربووانى كوردان له‌ئێواره‌ى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز، وه‌ده‌ست گیر كردنى ڕۆژنامه‌نووسانى كورد 

پاش ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر  هاتنى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق و هێزه‌كانى دیكه‌  به‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ى كرایه‌ سه‌ر كه‌ركوك بووه‌ هۆى ئاواره‌ بوونى هه‌زاران خێزانى كورد له‌شاره‌كه‌ به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ نائارامیه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هێندرا و داگیر كرا


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.