سه‌رله ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له شارى كه‌ركوك دوو میدیاكارى كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارى كه‌ركوك تایبه‌ت به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند : به مه‌به‌ستى روماڵ كردنى رێ‌و ره‌سمى جه‌ژنى نه‌ورۆز هه‌ردوو میدیاكارى كه‌ناڵى رووداو ده‌گه‌نه كه‌ركوك به‌ر له ده‌ست پێكردنى رێ‌و ره‌سمه‌كه هێزێكى دژه‌تیرۆرى عێراقى ده‌گه‌نه گه‌ره‌كى ته‌په و قاوه‌خانه‌ى كه‌لتورى له شارى كه‌ركوك كه هه‌ردوو میدیاكار لێى دانیشتبوون و له خۆ ئاماده‌كردن ده‌بن بۆ روماڵكردنى هه‌ڵگیرسانى ئاگرى نه‌ورۆز ده‌ستگیر ده‌كرێن
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كرد گومان ده‌كرێت ئه‌و دوو میدیاكاره(هونه‌ر ئه‌حمه‌د و هه‌ردى محه‌مه‌د) له لایه‌ن كه‌سان و لایه‌نى ناسراو به‌گرتن درابن، چونكه هێزه كه‌ى دژه‌تیرۆر سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بى خوارووى عێراقن نه‌شاره‌زان و سه‌یرى كه‌ناڵى كوردیش ناكه‌ن تا میدیاكارانى كورد بناسن له شوێنێكى وه‌هادا ده‌ستگیریان بكه‌ن
شایه‌نى باسه له گه‌ڵ روودانى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ندێك له میدیاى كوردى بوونیان له و ناوچانه قه‌ده‌غه كرا هه‌روه‌ها بریارى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا و یه‌كێك له‌و میدیاكارانه شه‌هید كردنى ئه‌ركه‌ان شه‌ریف بوو له شارۆچكه‌ى داقووق
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى سه‌ر به یه‌كێتى گه‌یشتنه كه‌ركوك جۆرێك دڵنیایى بۆ كوردى كه‌ركوك دروست ببوو تاكو به‌شدارده‌بن له رێ‌و ره‌سمى هه‌لگیرسانى ئاگرى نه‌ورۆز ،به‌ڵام ئه‌و هێزه نه‌یتوانى پارێزگارى له به‌شداربووان و میدیاكاران بكات تا رێوره‌سمه‌كه به كۆتا بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.