Erbil 12°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:30

راکان جبوری 3/22 ده‌کاته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ که‌رکووک

ته‌نها بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ده‌توانن ئاڵای كوردستان به‌رزبكرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگاری كه‌ركووك بڕیارێكی سیاسی دژی كورد ده‌رده‌كات كه‌ رێككه‌وتی 3/22ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ بكرێته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و پشوی فه‌رمی، ئاڵای كوردستانیش قه‌ده‌غه‌ده‌كات ته‌نها بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ده‌توانن ئاڵای كوردستان به‌رزبكرێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌س بۆ ئۆتۆمبێل ئاساییه‌، شوێنه‌ گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌بڕیاری راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت كه‌ بڕیارێكی سیاسی دژی كورد ده‌رده‌كات كه‌ رێكه‌وتی 3/22ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ بكرێته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و پشوی فه‌رمی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتی 3/21 هه‌موو ساڵێك جه‌ژنی نه‌ورۆز دیاری كراوه‌.

هه‌روه‌ها بڕیارێكی دیكه‌ له‌ پۆلیسی كه‌ركووك ده‌رچووه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌، ته‌نها بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ئاڵای كوردستان به‌رزبكرێته‌وه‌، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و گۆره‌پانه‌كانیش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌، ته‌نها ئۆتۆمبێل بۆی هه‌یه‌ ئاڵای كوردستان به‌رزبكاته‌وه‌، هه‌ر له‌ بڕیاره‌كه‌شدا هاتوو هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی ئه‌م بڕیارانه‌ بكات تووشی سزا ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ رێككه‌وتی 3/21 هه‌موو ساڵێك جه‌ژنی نه‌ورۆز دیاری كراوه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ، پارێزگاری كه‌ركووك بڕیارێكی سیاسی دژی كورد ده‌رده‌كات رێككه‌وتی 3/22 بۆ دانیشتوانی كه‌ركووك ده‌كرێته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز.

له‌ دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، چه‌ندین بڕیار له‌ دژی كورد ده‌رده‌چێت و هەر لەو كاتەشەوە تائێستا چەند پۆستێكی دیكە لە كورد وەرگیراوەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.