Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:02

مه‌سروور بارزانی: دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌ گرفته‌کان و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه‌

په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكرده‌وه‌
مه‌سروور بارزانی
کوردستان TV
100%

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیوویه‌تی: "گه‌لی کوردستان ئێستا به‌ قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌ربه‌رزه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه‌ وه‌ستاینه‌وه‌، بۆیه‌ خه‌ڵکه‌ خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه‌".

‎ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:

سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.

ئه‌م جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه‌، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه‌.

گه‌لی کوردستان ئێستا به‌ قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ سه‌ربه‌رزه‌وه‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه‌ وه‌ستاینه‌وه‌، بۆیه‌ خه‌ڵکه‌ خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه‌.

دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه‌ و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه‌، ئه‌وه‌ش به‌ یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه‌، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.