Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:50

ڕۆناڵدۆ به‌باشترینى پورتوگاڵ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ بۆ سالى 2017

خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى یه‌كێتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا به‌خشرا به‌ ڕۆناڵدۆ
کوردستان TV
100%


له‌مه‌راسیمێكداله‌شارى لشبونه‌ ، یه‌كێتى تۆپى پێى پورتوگال  مه‌راسیمى باشترینه‌كانى وڵاتى ئه‌نجامدا ، مه‌راسیمه‌كه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى كه‌سایه‌تیانى وه‌رزشى پورتوگال و ئه‌وروپابوو تایبه‌ت سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ئاماده‌ی هه‌بوو له‌مه‌راسیمه‌كه‌، 
یه‌كێـتى تۆپى پێى پورتوگال ڕۆناڵدۆى وه‌ك باشترین یاریزانى پورتوگال بۆ ئه‌م ساڵه‌ ده‌ست نیشانكرد وخه‌ڵاتى  باشترین یاریزانى یه‌كێتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا به‌خشرا به‌ ڕۆناڵدۆ
ڕۆنالدۆى پورتوگالى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ڕۆلێكى كاراو باشترینى هه‌بووه‌ ، له‌گرنگترین ده‌ست كه‌وت و كارانه‌ى دۆن بۆ وڵاته‌كه‌ى كرد پاڵه‌وانى بوونیان بوو له‌یۆرۆ ، وه‌ گه‌یشتنى پورتوگال بۆ مۆندیالى رووسیا ڕۆناڵدۆ هۆكارێكى باش و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ى ده‌كرد له‌گه‌یشتنیان به‌جامى جیهانى

شوان عه‌زیز


 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.