Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:01

له‌ ڕانیه‌ هاووڵاتیێک له‌ شاخ هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ستدا

له‌كاتی سه‌ردانی بۆ شاخی كێوه‌ڕه‌ش
کوردستان TV
#7
100%

هاووڵاتیێك له‌كاتی سه‌ردانی بۆ شاخی كێوه‌ڕه‌ش له‌ نزیگ گوندی هه‌نجیره‌ به‌مه‌به‌ستی كردنی گژوگیای به‌هاری له‌ شاخ هه‌ڵدێراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌رواری ( ٢٠ / ٣ / ٢٠١٨ ) كاتژمێر ( ١٢:٣٠ ) ی دوانیوه‌ڕۆ ته‌رمی هاوڵاتیێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر هێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ كه‌ له‌كاتی سه‌ردانی بۆ شاخی كێوه‌ڕه‌ش له‌ نزیگ گوندی هه‌نجیره‌ به‌مه‌به‌ستی كردنی گژوگیای به‌هاری له‌ شاخ هه‌ڵدێراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیس ده‌شڵێت: ته‌رمی ناوبراو گوسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه‌ و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌س و كاری كرایه‌وه‌ودۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و له‌سه‌ر ڕوداووه‌كه‌ش كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.