Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 16:56

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زیاتر له‌ نیو ملیۆن دۆلاری دیکه‌ی بۆ ده‌رچووانی تواناسازی خه‌رجکرد

وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م(٥٠%)ی كۆی شایسته‌ داراییه‌كانی كاندیدانی ده‌رچوی تواناسازی خه‌رده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بڕی (606325) شه‌ش سه‌دو شه‌ش هه‌زار وسێ سه‌د و بیست و پێنج دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك لیستی (2)ی ساڵی(٢٠١٨)ی تایبه‌ت به‌ گروپی دوه‌می ده‌رچوانی تواناسازی، كه‌ تیایدا (52) ده‌رچوی تواناسازی لێی سودمه‌ند ده‌بن.

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی د. یوسف گۆران وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان بۆ ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌وانه‌ی خویندنیان به‌ سه‌ركه‌وتوويی ته‌واو كرده‌وه‌ و پاكتاوی داراییان ئه‌نجام داوه‌ و پاره‌یان له‌لای حكومه‌ت ماوه‌، لێژنه‌ی دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بڕی (606325$) بۆ لیستی (2)ی ساڵی(٢٠١٨)ی تایبه‌ت به‌ گروپی دوه‌می ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌سه‌ركه‌توی خوێندنیان ته‌واو كردوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاشیگه‌یاند: (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبه‌ت به‌ گروپی دوه‌می ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بڕه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ (606325) شه‌ش سه‌دو شه‌ش هه‌زار و سێ سه‌دو بیست و پێنجدۆلاری ئه‌مریكی، بۆ ئه‌وه‌ش (52) ده‌رچوی به‌رنامه‌ی تواناسازی لێی سودمه‌ند ده‌بن، كه‌ وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م(٥٠%) كۆی شایسته‌ داراییه‌كانی كاندیدانی ده‌رچوی تواناسازی خه‌رده‌كرێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رچوانه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه ‌ناویان له‌ (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبه‌ت به‌ گروپی دوه‌می ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی هاوپێچدا هاتوه‌ و، ژماره‌یان (52) ده‌رچوه‌،  له‌ ڕێكه‌وتی(٨/٤/٢٠١٨)ه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پێدانی مافه‌ داراییه‌كان به‌پێی ئه‌م خشته‌و تێبینیانه‌ی خواره‌وه‌.

تێبینیه‌كان:

ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ لیستی هاوپێچدا هاتوه‌ پێویسته خۆی سه‌ردانی ژوری ژماره‌ (٥٦) له‌دیوانی وه‌زاره‌ت بكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی شایسته‌ داراییه‌كان.

 - پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.

- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.

- هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هه‌مان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی كاش.

-- هه‌ر ڕۆژێك بكه‌وێته‌ به‌ر پشوو ئه‌وا ڕۆژی دواتر سه‌ره‌ڕای چه‌كی ئه‌و ڕۆژه‌، چه‌كی ڕۆژه‌ پشوه‌كه‌ش دابه‌شده‌كرێت.

- ده‌رچوی به‌رنامه‌ی تواناسازی پێویسته‌ به‌پێی زنجیره‌كه‌ی و له‌و ڕێكه‌وته‌ی بۆی دیاری كراوه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه‌:

له‌ ڕێكه‌وتی (٨/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (1) تاكو (4) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (٩/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (5) تاكو (9) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (10/4/2108) له‌ زنجیره‌ی (10) تاكو (15) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ڕێكه‌وتی (11/ 4 /2108 ) له‌زنجیره‌ی(16) تاكو (24) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (12/4/2108) له‌زنجیره‌ی (25) تاكو (32) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (15/4/2108) له‌زنجیره‌ی (33) تاكو (40) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (16/4/2108) له‌زنجیره‌ی (41) تاكو (46) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (17/4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (47) تاكو (49) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

له‌ ڕێكه‌وتی (18/ 4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (50) تاكو (52) سه‌ردانی ژوری (٥٦) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.