ئاژانسى "رۆیتەرز"، ئەمڕۆ دووشەممە بلاو كرده‌وه ، كه دادگای باڵای چیك، بڕیاری داخستنی دۆسییەکەى ساڵح موسلیمى دا‌و داوای تورکیاشی بۆ راده‌ستكردنى ناوبراو رەتکرده‌وه.
سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای چیک، میرسۆلاڤ کروتینا، پارێزەری تایبەتی سالح موسلیم رایگه‌یاند" موسلیم له‌مرۆوه ئازادە و دەتوانێت لە خاکی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.
پێشتر ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له هۆتێل ماریۆتی له پراگی پایته‌ختی چیك له به‌روارى 25/2/2018 ده‌ستگیركرابوو، كه بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێك له پراگی پایته‌ختی چیك چووبووه ئه‌و وڵاته.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، له نۆڤه‌مبه‌ری 2016 یادداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده، ده‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.