چه‌كداره‌كانی ناو "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون"ـی توركیا ده‌ستیان به دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه كردووه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاندووە ، چه‌كداره‌كانی ناو "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون"ـی توركیا ده‌ستیان به دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه كردووه.
پاش ئەوەی شاری عەفرین داگیر كرا و كەوتە ژێر دەستی سوپای توركیا و میلیشیا چەكدارەكانی ، لە ئێستادا دەستیان كردووە بە تاڵان كردنی كەل و پەلی ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان و پێداویستییە گرنگەكانی ناو شارەكە كردووە ، بە ئۆتۆمبیل دەیگوازنەوە بۆ دەروەی شارەى عه فرین .
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان یه‌كێك له ماركێته‌كانیان سووتاندووه‌و په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه یه‌كێكه له سیمبوولهكانی گه‌لی كورد تێكیانشكاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.