Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:22

به‌ ڤیدیۆ.. دژه‌ تیرۆری یه‌کێتی بۆ پاراستنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ که‌رکوک

دوای ته‌واو بوونی جه‌ژنی نه‌ورۆزو ساڵرۆژی ئازاد كردنی شاره‌كه‌ ئه‌و هێزه‌ به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئه‌نجامی بوونی ترس و دڵه‌راوكێی له‌ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك ، هێزه‌ عێراقیه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان هێزێكی زۆری دژه‌تیرۆر له‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و شاری كه‌ركوك بێ بوونی ئاڵای كوردستان و بێ بوونی لۆگۆی دژه‌ تیرۆری ده‌زگای زانیاری به‌ رێ كه‌وتن بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق بۆ پاراستی شاری كه‌ركوك له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا.

شایه‌نی باسه‌ چوونی ئه‌و هێزه‌ بۆ كه‌ركوك ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ده‌ره‌وێنێته‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كرێ له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا رووبه‌رووی شاره‌كه‌ ببێته‌وه‌و دوای ته‌واو بوونی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆزو  ساڵرۆژی ئازاد كردنی كه‌ركوك ئه‌و هێزه‌ به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ هاوكاری گروپێكی خیانه‌تكار له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو شاری كه‌ركوكیان داگیر كردوو دوای كه‌متر له‌ 2 هه‌فته‌ ئه‌و هێزه‌ چاوساغه‌یان  له‌ شاره‌كه‌ به‌ ده‌رنا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.