Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:38

رێبوار تاڵه‌بانی: سکاڵایه‌کی یاساییمان له‌ دادگای فیدراڵی تۆمار کردووه‌

به‌ر له‌ 16ی ئۆكتوبه‌ر یاسا له‌كه‌ركوك سه‌روه‌ر بوو
کوردستان TV
#7
100%

رێبوار تاڵه‌بانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێنیان دابوو به‌ هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌ كاره‌ساتی رووداوی 16 ئۆكتۆبه‌ر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن بارودۆخی كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر.

راشیگه‌یاند: ئه‌وان موڵه‌تی ئه‌وه‌یان به‌ حكومه‌تی عێراق داوه‌ كه‌ ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و بارودۆخی كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ یاسا تێدا سه‌روه‌ر بوو و مافی گشت هاوڵاتیانیش به‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پارێزراو بوو.

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وان یاداشتێكیان داوه‌ته‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ زۆر نایاساییه‌و و نا ده‌ستورییه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ پێش 16 ئۆكتوبه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بوو .

 تاڵه‌بانی گوتیشی: وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كلد و سریانیه‌كان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سكاڵایه‌كی یاساییمان له‌ دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه‌ و هیواداریشین دادگای فیدرالی عه‌داله‌ت به‌رقه‌رار بكات .

تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: حكومه‌تی عێراقی بووته‌ به‌ربه‌ستیك له‌ به‌رێوه‌بردنی كاری ئیداری له‌ كه‌ركوك و ئه‌و گورانكارییانه‌ی كه‌ له‌ كه‌ركوك دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین و گوتیشی، ئێمه‌ ئاگامان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی گورینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ ده‌درێت به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ قبوڵ ناكه‌ین و نایاسایی و ناده‌ستورییه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.