Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:30

ئۆتۆمبیلێک خۆی ده‌کێشێت به‌ شۆفێری بارهه‌ڵگرێک و راده‌کات

شۆفێره‌كه‌ ده‌ست به‌ جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ سه‌ر رێگه‌ی شاره‌دێی روڤیاو ئاكرێ ئۆتۆمبیلێك خۆی ده‌كێشێت به‌ شۆفێری بارهه‌ڵگرێك و ده‌ست به‌جێ شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

له‌سه‌ر رێگای نێوان شاره‌دێی روڤیا و شارۆچكه‌ی ئاكرێ دوای ئه‌وه‌ی كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر كاتێك یه‌كێك له‌ تایه‌كانی ده‌ته‌قێت شۆفێری كامیۆنه‌كه‌ سه‌رقاڵی گۆڕینی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌بیت، ئۆتۆمبێلكی تر خۆی پێدا ده‌كێشیت و شۆفێری كامیۆنه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتوون: ئه‌و شۆفێره‌ی كه‌ خۆی له‌ شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كه‌ داوه‌ ڕای كردووه‌، شوفێری كامیۆنه‌ بار هه‌ڵگره‌كه‌ش ناوی "ئه‌حمه‌د سلێمان"ه‌ و دانیشتووی كۆمه‌ڵگای دۆمیزی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.