Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی رووسیا به‌رێوه‌چوو

چاوەڕان دەکرێ ڤلادمێر پوتن سەربکەوێت
کوردستان TV
100%


كاتژمێر 8ی به‌یانی، به‌كاتی مۆسكۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێك بۆ رووسیا هه‌ڵبژێرن و ویلایه‌ته‌كه‌شی 6 ساڵ ده‌بێت.

ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی ڕوسیا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان لەو هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەی کە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕان دەکرا ڤلادمێر پوتن زۆر بە ئاسانی سەربکەوێت.

پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا لە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 18/3/2018 بە کاتی مۆسکۆ (بە هەمان شێوە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی بە کاتی هەولێر) دەستی پێ کرد و بڕیارە تا کاتژمێر 8ـی ئێوارە، بەردەوام بێت.

سەرجەم راپرسییە سەرەتاییەکان پیشانی دەدەن، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، بە جیاوازییەکی زۆر براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت، ئەو بەهێزترین بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیایە.

ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئێستای رووسیا لە سەنتەری دەنگدانی ژمارە 2151 لەناو ئەکادیمیای زانستیی رووسی لە مۆسکۆی پایتەخت، بەشداریی هەڵبژاردنەکەی کردووە و دەنگی داوە.

لەو هەڵبژاردنەدا، شەش پیاو و ژنێک رکابەریی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ئێستای رووسیا دەکەن، کە بەهێزترین کاندیدە و چاوەڕێ دەکرێ شەش ساڵی دی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.