بارهەڵگرێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر، گڕی گرت، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆش زانیاری لەو بارەوە بڵاو کردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18\3\2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئه‌مرۆ كاتژمێر 9:15ی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری له گەڕه‌كی 108ی عەنكاوه، بارهەڵگرێكی گه‌وره به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه مه‌قه‌سی كرد.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له‌ئه‌نجامدا خۆی كێشا به‌یه‌كێك له‌هێما گه‌وره‌كانی هاتوچۆ، ئه‌وه بووه هۆی گڕگرتنی بارهەڵگره‌كه و له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش له‌ناو بارهەڵگره‌كه كلاشینكۆفێك هه‌بوو كە هی شوفێره‌كه‌بووە، ئه‌ویش گڕی گرت و ته‌قییه‌وه، ئەمەش بووەتە هۆی ده‌رچوونی گولله به هه‌موو لایه‌كدا، بۆیه پیاوانی ئاگركوژینه‌وه‌ش نه‌یانتوانی كۆنتڕۆڵی باره‌هەڵگرەكه بكه‌ن.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە جگه له زیانی مادی زۆر و شێوانی سیمای شه‌قامه‌كه، شوفێره‌كه‌ش زامدار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.