Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:01

جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ستگیرکرا

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادگای شۆڕشی تاراندا
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌ركۆمار له‌ سه‌رده‌می سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دادگای شۆڕشی تاران ده‌ستیپێكردووه‌، ده‌ستگیركرا.

به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی حكوومه‌تی ئێران، ئیسفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی، سه‌رده‌می سه‌ركۆماری پێشووی ئێران له‌ سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا جێگری سه‌ركۆمار بووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادگای شۆڕشی تاراندا ده‌ستگیركراوه‌.

مه‌شایی له‌ سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، نزیكترین هاوڕێی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد و خاوه‌نی زۆرترین پشتیوان بوو، له‌ سه‌رده‌می نۆهه‌مین و ده‌یه‌مین حكوومه‌ته‌كانی ئێراندا، وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆمار، راوێژكار و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاری كردووه‌.

مه‌شایی، له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا له‌ 2009دا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه‌ وه‌ك جێگری سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌لایه‌ن رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌ییه‌وه‌ له‌و پۆسته‌ لابرا.

 هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێراندا له‌ ساڵی 2013، مه‌شایی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه‌ وه‌ك كاندیدی گرووپه‌كه‌ی ناوی له‌ پێشه‌وه‌ی كاندیده‌كان بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌ستووری ئێرانه‌وه‌ ڤیتۆ كرایه‌وه‌.

به‌تۆمه‌تی "قسه‌هه‌ڵبه‌ستن بۆ سه‌ركرده‌، پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژێم، به‌كارهێنانی تواناكانی ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ ئاشكرا هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه‌ و دوژمنایه‌تی دادگا تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو مه‌شایی بۆ ئیفاده‌دان بانگكرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، جێگری ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، حامید باكای، كه‌ به‌تۆمه‌تی "گه‌نده‌ڵی" دادگایییكرا و، سزای 15 ساڵ زیندانی و 80 قامچی سزادرا. دوای بڕیاره‌كه‌ باكای رۆژی سێ شه‌ممه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و، خرایه‌ زیندانه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كاردانه‌وه‌ی نیشاندا و، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ بنه‌ڕه‌تدا گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن به‌رپرسانی دادگان.

هاوكات ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد فه‌مانده‌ی هێزی قودس، قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار كرد به‌ بێده‌نگیی به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر جێگره‌كه‌ی له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و، هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی هاریكاریه‌كانی نێوان فه‌رمانده‌ ئێرانیه‌كان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.