Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

لە کەرکووک شەوی رابردوو دوو برا ڕفێنران

له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر تاوانه‌ جۆراجۆره‌كان روو له‌ زیادبوونه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه‌ تێیدا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركووكیان داگیر كرد، تاوانه‌ جۆراجۆره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه‌ و میلیشیاكان شاره‌كه‌یان پێ كۆنترۆڵ ناكرێ.

شەوی رابردوو لەگەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد و دووبرایان ڕفاندووە.

دوو رفێنراوەکە ناویان عومەر عەزیز و ئاکام عەزیزە، یەکێکیان خاوەنی کلینیکی پزیشکییە و ھاوکات کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادیشە لە کەرکووک، ئەوەی دیکەشیان پێشووتر پاسەوانی نەجمەدین کەریم بووە و دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر وازی ھێناوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك ماڵی رفێنراوه‌كان رایگه‌یاند جگە لە ڕفاندنی ئەو دوو برایە سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوەو بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.