Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

به‌وێنه‌وه‌ .. پیاوێک له‌ به‌رده‌ره‌ش ژنه‌که‌ی و منداڵێکی ده‌کوژێت و منداڵێکی تریشی بریندار ده‌کات

2ی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ
کوردستان TV
#7
100%

له‌ گوندی ئیسماوای سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵان ده‌سترێژی فیشه‌ك ده‌كاته‌ سه‌ر ژن و منداڵه‌كانی و به‌ هۆیه‌وه‌ ژنه‌كه‌ی و منداڵێكی ده‌كوژێت و منداڵێكی تریشی بریندار ده‌كات

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ رووداوێكی ده‌سترێژی فیشه‌كی پیاوێك بۆ سه‌ر خێزانه‌كه‌ی.

ktv

راشیگه‌یاند: دوا به‌دوای چوونی هێزه‌كانی پۆلیسی تاوان بۆ  شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ پیاوێك ژن و منداڵه‌كه‌ی خۆی داوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی فیشه‌ك و به‌هۆیه‌وه‌ ژنه‌كه‌ی و منداڵێكی ده‌كوژێت و منداڵێكی تریشی بریندار ده‌كات و برینی منداڵه‌كه‌ سوكه‌ و گولله‌ به‌ر ده‌ستی كه‌وتووه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی نییه‌.

ktv

راشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كراوه‌ته‌وه‌و به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ئه‌و پیاوه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و دوای ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكس نادیار هه‌ڵاتووه‌و پۆلیس به‌ شوێنیدا ده‌گه‌رێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.