یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى دواى ماڵئاوای كردنى له‌خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و نه‌گه‌یشتنى ئه‌و یانه‌یه بۆ قۆناغى چاره‌گى كۆتای پاڵه‌وانه‌كان، بووه‌ته هۆكارێك له‌وه‌ى ئه‌گه‌رى گۆڕانكارى و رۆیشتنى یاریزان و ئه‌ستێره‌ى یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى دۆن باڵۆن بڵاوى كردوه‌ته‌وه، هازارد به‌م باره‌ى ئێستاى نیگه‌رانه له‌یانه‌كه‌ى تایبه‌ت نه‌یتوانیوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ قۆناغى داهاتووى چامپیۆنزلیگ، ئه‌و یاریزانه ڕایگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رزى داهاتوو نه‌توانین پلیتى سه‌ركه‌وتن و به‌شدارى له‌خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنین ئه‌وا له‌وه‌رزى هاوینه ڕیزه‌كانى یانه جێدێڵێت .
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ڕاشیگه‌یاندووه كه نزیكترین یانه كههازار بچێت ریال مه‌دریده، ئه‌و یانه‌یه له‌پێشتر هه‌وڵى بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و یاریزانه‌ى داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌گواستنه‌وه‌ی، لهدهرفهتێكى واش كهیاریزانى ناوبراو بڕیارى رۆیشتن بدات ئه‌وا ده‌رفه‌تێكى باش ده‌بێت بۆ ریال بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى یانه .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.