Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:26

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ده‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌سته‌ نوێكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌سته‌یه‌كی نوێ به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سكرتێری گشتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی تاوه‌كو ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی داهاتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا ده‌سته‌یه‌كی نوێ به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی تاوه‌كو ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی داهاتوو هه‌ڵبژێردراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسین.

گوتیشی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌سته‌ نوێكه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت رسول عه‌لی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریتین له‌ : كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر حه‌مه‌ جان ، عومه‌ر فه‌تاح ، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، مه‌حموود سه‌نگاوی، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، رزگار عه‌لی، ئاسۆ ئه‌ڵمانی، قادر عه‌زیز، عه‌دنان موفتی، شۆڕش ئیسماعیل ، ئه‌رسه‌لان بایز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.