Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:48

له‌ ئاسمانی رووسیا ئاڵتوون باریووه‌

تا ئێستا توانیویانه‌ 172 قاڵب له‌ زێڕه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌
له‌ ئاسمانی رووسیا ئاڵتوون باریووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ شاری یاكوتسیكی رۆژهه‌ڵاتی سیبریا فڕۆكه‌یه‌كی ئانتۆنۆڤ كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتبوو به‌ره‌و شاری كراسنۆڤیاریسك، دوای ساتێكی كه‌م له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌رگای به‌شی باری فڕۆكه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و به‌شێك له‌ باری كانزا گرانبه‌هاكانی وه‌ك ئاڵتوون رژایه‌ خواره‌وه‌.

كرانه‌وه‌ی به‌رێكه‌وتی ده‌رگای كۆگای باری فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر، بوو هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی 9.3 تۆن كانزای گرانبایی كه‌ نزیكه‌ی 3 تۆن له‌و رێژه‌یه‌ ئاڵتوون بووه‌.

تیمی تایبه‌تی راسپێردراو تا ئێستا توانیویانه‌ 172 قاڵب له‌ زێڕه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 3.4 تۆن له‌و ئاڵتوونه‌ی رژابوویه‌ خواره‌وه‌.

راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا هه‌ندێك وێنه‌یان له‌ باندی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ له‌ وێنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئاڵتوونیان لێڕژابوو.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.