Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:19

ئه‌و سێ وڵاته‌ کێن فیفا ناوى هێنان بۆ میواندارى جامى جیهانى 2026

له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتیه‌كه‌ وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌یان ده‌درێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندن یاخود نا
FIFA
کوردستان TV
100%

له‌كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهانى كه‌له‌ولاتى كۆلۆمبیا به‌ڕێوه‌چوو، یه‌ك له‌خاڵه‌كانى نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ داواكارى هه‌رسێ وڵاتى كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا و مه‌كسیك خرایه‌ به‌رباس،  كه‌هه‌ر سێ وڵات ده‌یانه‌وێ به‌هاوبه‌شى میواندارى جامى جیهانى 2026 بكه‌ن .

وڵاته‌كانیان له‌چاوه‌ڕوانى بڕیارى په‌سه‌ند كردنى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهانن تا پێیان ڕابگه‌یه‌ندرێت میواندارى ئه‌م جامه‌ لاى ئێوه‌ده‌بێت ئێوه‌ش ئاماده‌كارى بۆی بكه‌ن .
 
فیفا داواكارییه‌كه‌ى هه‌ر سێ وڵاتى خسته‌ به‌ر باسى نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڵام بڕیارى پێنه‌درا له‌م كۆبوونه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتیه‌كه‌ كه‌ له‌ 13 حوزێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌یان ده‌درێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندن یاخود نا .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.