Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:20

یه‌کێتى تۆپى پێى جیهان به‌ مه‌رجێک گه‌مارۆى وه‌رزشی له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵده‌گرێ

ته‌نیا له‌و سێ یاریگایه‌ ده‌ست نیشانكرا عێراق ده‌توانێ یاریه‌كانى ئه‌نجام بدات
یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان به‌ مه‌رجێك گه‌مارۆى وه‌رزشی له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵده‌گرێ
کوردستان TV
100%

له‌وڵاتى كۆلۆمبیا یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان به‌ئاماده‌بونى ته‌واوى ستافى یه‌كێتیه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتیه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌برد، تێیدا چه‌ندین پرس و خاڵى ئێستاى وه‌رزش له‌جیهان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ڕوو .

یه‌كێك له‌خاڵه‌كانى نێو كۆبوونه‌كه‌ كه‌بڕیارى له‌سه‌ر درا، هه‌ڵگیرانى گه‌مارۆى وه‌رزشى سه‌ر یاریگاكانى عێراق بوو، به‌مه‌رجێك عێراق ده‌توانێ یاریه‌كانى ئه‌نجامبدات له‌یاریگاكانى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان، وه‌یاریگاكانى به‌سره‌ و كه‌ربه‌لا .

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی جیانى ئینڤانتینیۆ سه‌رۆكى یه‌كێـتى تۆپى پێى جیهان ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتیه‌كه‌مان ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر داواى عێراق نیشاندا به‌هه‌لگرتنى گه‌مارۆى وه‌رزشى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ . ته‌نیا له‌و سێ یاریگایه‌ ده‌ست نیشانكرا عێراق ده‌توانێ یاریه‌كانى ئه‌نجام بدات له‌خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ و یانه‌كانى كه‌به‌شدارن له‌خوله‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌بى . 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.