هونه‌رمه‌ندی "عه‌بدوڵا باروونی" ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی دیاری كوێته، دوێنێ سێشمه‌مه 13/3/2018 به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند عبدوڵا باروونی به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردوه له درمای و شانۆ كردوه وه‌كو ( رحله بوبلال ، یاخوی ، حتی ئهلتجمد ، شباب كول ، مال ئه‌حلام ، ئهلئهخرس چه‌ندانی تر ) دوا كاری درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بوو كه بڕیاره بۆ ئه‌م ره‌مه‌زانه بێته پێشاندان، دوێنێ له ته‌مه‌نی 44 ساڵی كۆچی دوایی كرد و ژیانی به‌جێ هێشت كه ئه‌و رووداوه بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته، جۆرێك بوو له شۆك.
شایانی باسه عه‌بدوڵا باروونی له ساڵی 1973 له وڵاتی كوێت له دایك بووه، له ساڵی 1991ه‌وه چووه‌ته ناو دنیای یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی كوێت و عه‌ره‌بی.
دوا كاری هونه‌ریی باروونی، زنجیره درامای "الخافی أعڤم" ه كه به‌مدوایییه وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه و بڕیاره له‌م ره‌مه‌زانه پێشان بدرێت، ئه‌ویش له ده‌رهێنانی عه‌بدوڵا ئهلسعده.
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ربیه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.