Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:00

به‌ڵێن دوایین گۆرانی " زه‌ردی"یه‌ به‌ زمانی کوردی

ئیتر گۆرانی به‌ زمانی كوردی ناچرێت
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  (نه‌وید زه‌ردی ) دوایین گۆرانی خۆی به‌ زمانی كوردی له‌ ژێر ناوی " به‌ڵێن " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی ئاشكرایده‌كات  كه‌ ئه‌گه‌ره‌كی زۆری هه‌یه‌ گۆرانی " به‌ڵێن " دوایین گۆرانی ناوبراو بێت به‌ زمانی كوردی . 

تا ئێستا نه‌زانراوه‌ هۆكاری ئه‌و پۆسته‌ی " زه‌ردی " چیه‌ و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م بریاره‌ی داوه‌ كه‌ ئیتر گۆرانی به‌ زمانی كوردی نه‌چرێت ،به‌ڵام بریاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوو ئه‌وه‌ ئاشكرا بكات .

نه‌وید زه‌ردی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌م بواره‌ش جێ په‌نجه‌ی دیاره‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.