Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:36

نارین فه‌قێ گۆرانی بۆ عه‌فرین ده‌چرێ

گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی " نارین " به‌ ناوی ( وه‌ره‌ زه‌یتوونا) یه‌
کوردستان TV
100%


بۆ پشتیوانیكردن له‌ كوردانی شاری عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان ، كۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نارین فه‌قێ " نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی " نارین " به‌ ناوی ( وه‌ره‌ زه‌یتوونا) یه‌ كه‌ له‌ تێكستی " محه‌مه‌د شینۆ " یه‌ ( عه‌لی شاكر) یش ئاوازه‌كه‌ی داناوه‌ و (HD  پرۆده‌كشن )  كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌ند خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی سوید ده‌ژی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆنسێرت و ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری له‌ شاره‌ جیاجیاكانی كوردستان و ئه‌ورووپا ئه‌نجامداوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.