Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:33

گومان له‌به‌شدارى پۆل پۆگبا هه‌یه‌ له‌یارى یانه‌که‌ى له‌به‌رامبه‌ر سێڤییا

یارى چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات
گومان له‌به‌شدارى پۆل پۆگبا هه‌یه‌ له‌یارى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر سێڤییا
کوردستان TV
100%

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ قۆناغى 16 له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر، یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد میواندارى سێڤییا ده‌كات، یارى چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات به‌بێ تۆمارى گۆل .

له‌یارى سبه‌ى شه‌و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد پۆل پۆگبا، گومان له‌به‌شدارى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ هه‌یه‌ به‌شدارى یاری یانه‌كه‌ی بكات .

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئینگلیزى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ پۆگبا به‌شدارى ڕاهێنانه‌كانى ئه‌مڕۆى یانه‌كه‌ى نه‌كردووه‌ به‌هۆكارى ئه‌و پێكانه‌ى به‌رۆكى گرتووه‌ ، بۆیه‌ تا ئێستا دیار نیه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ یاری سبه‌ى ئاماده‌یه‌ وه‌یاخود ده‌سته‌ى پزیشكى  ڕاپۆرتى خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌ له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى به‌ڕێژه‌ى سه‌دا چه‌ند له‌به‌شدارى كردنى .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.