خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " هانی " به بۆنه‌ی یاده‌كانی ئازادی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ، خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا و بریاریشه داهاته‌كه‌ی ببه‌خشێته كوردانی شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی دیكه وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، باس له‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆنسێرتێك بۆ پشتیوانی كوردانی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان سازبكات ، له ئێستادا له " پاریس " ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه .
هانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2000 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له ئێستادا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.