له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى تۆپى باله‌ى یانه بژارده‌كانى عێراق به‌به‌شدارى هه‌شت یانه یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
یانه‌ى هه‌ولێر به‌شداربووى خوله‌كه دووه‌م بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كى به‌ده‌ست هێنا ، پاش ئه‌وه‌ى له‌یارى پێشووى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو براوه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌ى كوفا به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك ،
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هه‌ولێر له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى نه‌فتى میسان براوه‌ی یارییه‌كه بوو به‌ئه‌نجامى سێ گێمى بێ به‌رامبه‌ر
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى وه‌لید عاره‌ب كاپتنى یانه‌ى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند : به‌براوه بوونمان له‌یارى ئه‌مرۆ هیوایه‌كمان بۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنمان بۆ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین ، له‌و قۆناغه‌ى ئێستا هه‌ولێر یه‌ك یاری مایه ئه‌ركمان ئاسانه به‌سه‌ركه‌وتنمان و گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو له‌چوار گۆشه‌ى زێڕین
هه‌ولێر له‌كۆى ئه‌نجامدانى شه‌ش یارى له‌م قۆناغه ، له‌چوار یارى دۆڕاوه و له‌دوو یاریش براوه بووه .
وه‌لید عاره‌ب ڕاشیگه‌یاند یارییه‌كانى قۆناغى داهاتوومان سه‌رجه‌میان له‌هۆلى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نیا یارییه‌كه‌ى شورته‌ى به‌غدا نه‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگامان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین .
كاپتنه‌كه‌ى هه‌ولێریش ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌ولێر پێویستى به‌پاڵپشتى زیاترى هه‌وادارانى هه‌یه له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامى باش له‌یارییه‌كانمان .
له‌یارییه‌كى دیكه‌ى هه‌مان خول پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانى درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى بدات له‌خوله‌كه له‌یارى ئه‌مڕۆى به‌ئه‌نجامى سێ گێمى بێ به‌رامبه‌ر براوه بوو به‌سه‌ر یانه‌ى كوفه ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌شه‌ش یارى كۆی خاڵه‌كانى گه‌یاند به‌شازده خاڵ
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.