پاش ده‌نگۆى په‌یوه‌ندى كردنى لیڤانندۆڤسكى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید وه‌یاخود یانه‌كانى دیكه‌ى خولى ئینگلیزى له‌وه‌رزى داهاتوو ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ڕیزه‌كانى یانه جێدێلێت ،
یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌لمانى ته‌واوى ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌مان لیڤانندۆڤسكى بۆ فرۆشتن نیه نایده‌ین به‌هیچ یانه‌یه‌ك و لاى ئێمه درێژه بهیارییهكانى ده‌كات بۆ یانه‌كه‌مان بۆ چه‌ند وه‌رزى دیكه .
به‌هۆى ئاست به‌رزى له‌یارییه‌كانى یانه‌كه‌ى له‌خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان لیڤانندۆڤسكى له‌ئێستادا بووه‌ته به‌رنامه‌ى زۆرێك له‌یانه‌كان بتوانن په‌لكێشى یانه‌كانیان بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ ڕیزه‌كانیان .
لیڤانندۆڤسكى له‌م وه‌رزه‌ى بۆندس لیگا تا ئێستا له‌كۆى 26 یاری 23 گۆلی بۆ یانه‌كه‌ى تۆمارى كردووه ، ئه‌و كار‌و كردارانهشى بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گرنگى پێبدرێت له‌لایه‌ن یانه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.