ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان تایبه‌ت كه‌ناڵى تى ڤى 3 بڵاوى كردوه‌ته‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نتوان گریزمان له‌ئێستادا له‌كه‌ته‌لۆنیایه به‌گه‌شتێك چووه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دواى خانووی نوێ تا به‌ده‌ستى بهێنن و بیكڕن بۆ داهاتوویان .
تى ڤى 3 بڵاویشى كردوه‌ته‌وه هۆكارى گه‌ڕان به‌دواى خانوو له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌ى گریزمان سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندى كردنى گریزمانى فه‌ره‌نسیه له‌هاوینه په‌یوه‌ندى بكات به‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى بارسێلۆنا .
پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى باش ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، وه‌زۆرى ڕێژه‌ى گۆڵ تۆماركردنى بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، گریزمان چاوى بارسێلۆنا و زۆر یانه‌ى دیكه‌ى له‌سه‌ره به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه .
به‌پێى ڕاگه‌یاندرا و سه‌رچاوه‌كان گریزمان له‌هاوینه په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى بارسێلۆنا و ڕیزه‌كانى یانه مه‌دریدیه‌كه جێده‌هێڵێت.
كارگێرى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌هه‌فته‌ى پێشوو ڕایانگه‌یاند دڵنیا نین له‌مانه‌وه‌ى گریزمان له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌مان هه‌موو هه‌وڵى ئێمه ئه‌وه ده‌بێت بیهێڵینه‌وه لاى خۆمان .
ئاماده‌كاری: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.