میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى، شه‌وى ڕابردوو له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 28ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا، به‌شدارى یاری یانه‌كه‌ى نه‌كرد له‌به‌رامبه‌ر مهلهگاى ئیسپانی به‌هۆى له‌دایك بوونى منداڵى نوێیان .
منداڵه تازه‌كه‌ى خانه‌واده‌ى میسى منداڵى سێیه‌مى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، دوای له‌دایك بوونى كۆرپه نوێكهشیان میسى له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانى وێنه‌یه‌كى نوێى منداڵه نوێكه‌یان بڵاو كرده‌وه وه‌ك له‌وێنه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت خۆشحاڵى میسى و خێزانه‌كه‌ى پێوه‌یان دیاره به‌له‌دایك بوونى كۆرپه تازه‌كه‌یان .
منداڵه نوێكه‌ى میسى ناوى لێ‌نرا سیرۆ . دوای ئه‌و له‌دایك بوونه ئه‌ستێره‌كان و یاریزانان و هاوڕێیانى میسى په‌یامى پیرۆزبای خۆیان ئاراسته‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كرد هیواى ته‌مه‌ن درێژ بۆ كۆرپه تازه‌كه خواسترا .
ئاماده‌كاری: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.