Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:41

رۆنالدۆ بردنه‌وه‌یه‌کى زه‌حمه‌تى پێش که‌ش به‌یانه‌که‌ى کرد له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یان

دۆن ڕزگار كه‌رى ریال بوو
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و هه‌شتى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ریال مه‌درید بووه‌ میوانى ئیبار .
ریال مه‌درید به‌سه‌ركردایه‌تى رۆنالدۆى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ براوه‌ بوو به‌سه‌ر یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ،
 له‌یاریه‌كى زه‌حمه‌تدا بۆ قه‌ڵاى سپى كاتێك تا خوله‌كه‌كانى پێش كۆتای یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ى یه‌كسان بوون بوو به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ،  خوله‌كى 84 رۆنالدۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ى گۆڕی به‌تۆماركردنى گۆلى دووه‌مى بۆ یانه‌كه‌ى پاش ئه‌وه‌ى له‌تایمى یه‌كه‌م له‌خوله‌كى 34 گۆلى یه‌كه‌مى تۆمار كرد ، دۆن ڕزگار كه‌رى ریال بوو توانى براوه‌ بوون پێش كه‌ش بكات به‌یانه‌كه‌ى بكات و ده‌سته‌به‌رى سێ خاڵێ یاریه‌كه‌ بكات ، تاكه‌ گۆلى ئیبار له‌ڕێگاى یاریزان  ئیڤان رامیس له‌خوله‌كى 50 تۆمار كرا .

ریاڵ مه‌درید به‌براوه‌بوونى له‌م یارییه‌ كۆى خاڵه‌كانى بوو به‌  57 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ . 
ئیبار  له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى هه‌شته‌مه‌ و خاوه‌ن 39 خاڵه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.