ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى، هاوشان له‌گه‌ڵ پاڵێوراوانى دیكه بۆ باشترینى هه‌فته‌ى قۆناغى شازده‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یارى گه‌ڕانه‌وه، به‌باشترین یاریزانى هه‌فته‌ى رابردووى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌م قۆناغه ده‌ست نیشانكرا.
ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه ده‌ست نیشانكردنى وه‌ك باشترین له‌كاتێكدایه، یانه‌كه‌ى په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ قۆناغى هه‌شتى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، دوای ئه‌وه‌ى له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه توانیان براوه‌بن به‌سه‌ر یانه‌ى پاریس سانجێرمان یانه‌كه‌یان پاریس‌یان خسته ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ڕۆنالدۆ ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه ڕۆڵى باش و كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى یاری یانه‌كه‌ى به‌سه‌ر یانه‌كه‌ى ناسر خلێفى له‌تۆماركردنى گۆل و نیشاندانى ئاستێكى به‌رز.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.