Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:03

به‌ ڤیدیۆ.. ورچێک  کۆشکی سه‌ددام  داگیر ده‌کات

زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ورچه‌كان چۆته‌ ناو كۆشكی سه‌ددام
Wrgh
کوردستان TV
100%

رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو 4/3/2018هه‌واڵی ئازاد كردنی 3 ورچمان ، له‌ شار دهۆك بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی – كوردی ئه‌نجامدربوو.

ئێستا یه‌كێك له‌و ورچانه‌ ، چووه‌ته‌ ناو كۆشكه‌كه‌ی سه‌ددام له‌سه‌ر چیای گاره‌ و ئه‌و كۆشكه‌ی بۆ خۆی داگیر كردووه‌ ، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ورچه‌كان چۆته‌ ناو كۆشكی سه‌ددام ، چونكه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ گشتیارێكی زۆر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ پێی قسه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ورچه‌كان زیان و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر مرۆڤ نییه‌ و ئازاری كه‌س ناده‌ن، هاووڵاتییان وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرن و خواردنیان پێ ده‌ده‌ن.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.