Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:13

پۆلیسی له‌نده‌ن هێرشبه‌رانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی ده‌ستگیر کرد

به‌ گۆپاڵ و خه‌نجه‌ره‌وه‌ هێرشیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی هێناوه‌
پۆلیسی له‌نده‌ن هێرشبه‌رانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی ده‌ستگیر كرد
کوردستان TV
100%

كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ له‌نده‌ن بڵاوكرایه‌وه‌، حه‌مید به‌عیدی نه‌ژاد باڵیۆزی ئێران له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند كه‌ پۆلیسی ئه‌م شاره‌ هێرشبه‌رانی ده‌ستگیر كردووه‌.

وێڕای ئه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێران له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ كه‌ ناوبراو ناڕه‌زایه‌تیی توندی حكومه‌تی ئێرانی به‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تاران راگه‌یاندووه‌.

باڵیۆزی ئێران له‌ له‌نده‌ن رۆژی هه‌ینی له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند كه‌ هێرشبه‌ران كه‌سانی لایه‌نگری " فیرقه‌ی شیرازی " بوونه‌، كه‌ به‌ گۆپاڵ و خه‌نجه‌ره‌وه‌ هێرشیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی هێناوه‌.

ماڵپه‌ڕی " شه‌فه‌قنا " كه‌ خۆی به‌ " بنكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هاوكارییه‌ هه‌واڵییه‌كانی شیعه‌ " ده‌ناسێنێت، له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشبه‌ران وه‌ك پشتیوانیی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئایه‌توڵڵا سه‌ید ساق شیرازی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ید حه‌سه‌نی كوڕی ناوبراو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ شاری له‌نده‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.