Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:16

گریزمان مانه‌وه‌ى له‌ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید دیار نیه‌

یاریزانى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانى ، چاره‌نووسى له‌ریزی یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌كان له‌ ئیسپانیاوه‌ له‌ ڕاپۆرتى بڵاوكراوه‌یان رایده‌گه‌یه‌نن گریزمانی فه‌ره‌نسى یاریزانى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانى ، چاره‌نووسى له‌ریزی یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ ، یانه‌كه‌ دڵنیا نیه‌ له‌مانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كه‌ى ، سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن  له‌هاوینه‌ له‌بازاڕى كرین و فرۆشتنى یاریزانان  ئه‌ستێره‌كه‌ى مه‌درید ریزه‌كانى یانه‌ جێده‌ هێلێت .

به‌پێى راپۆرته‌ بڵاو كراوه‌كان ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كارگێرى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رایگه‌یاندووه‌ گریزمان دوا وه‌رزیتى له‌گه‌ل یانه‌كه‌مان ، له‌هاوینه‌ ڕووده‌كاته‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێـت هه‌موو هه‌وڵى ئه‌تله‌تیكۆ له‌ئێستاو داهاتووش به‌ر له‌كۆتای وه‌رزى یارییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ بتوانین گریزمان ڕازی بكه‌ین و بیهێلیینه‌وه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌مان 
 گریزمانى فه‌ره‌نسى له‌م وه‌رزه‌ ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانیویه‌تى ئاستێكى به‌رز نیشانبدات و هۆكارێكى باشه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى بۆ یانه‌كه‌ى به‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌گۆل تۆمارى ده‌كات . 
كارو كرداره‌كانى ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى گرنگى پێبدرێت له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كانى ئه‌وروپا ،  چه‌ندین یانه‌ له‌هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى دان تایبه‌ت به‌رشه‌لۆنه‌ نزیكترینیانه‌ گریزمان به‌ده‌ست بهێنێت و بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.