Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:02

وێڕاى شکستى مانچسته‌ر سیتى گواردیۆلا په‌ڕییه‌وه‌ بۆ قۆناغى هه‌شت

شه‌وى رابردوو مانچسته‌ر سیتى میواندارى بازڵى سویسرى كرد
کوردستان TV
100%

له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ قۆناغى هه‌شت ، شه‌وى رابردوو مانچسته‌ر سیتى میواندارى بازڵى سویسرى كرد .

یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ جیاوازتر له‌ یارى پێشووى كاتێك به‌ ئه‌نجامى چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو، له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا دووچارى شكست هات، بازڵ به‌دوو گۆڵ له‌ به‌رامبه‌ر گۆڵێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو . 

ئه‌نجامى ئه‌و یارییه‌ كاریگه‌رى به‌سه‌ر یانه‌كه‌ى گواردیۆلادا نه‌هێنا كه‌ نه‌توانێت سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو، یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ش به‌هۆى ئه‌نجامى پێشووى له‌ تۆماركردنى ئه‌نجامێكى باش له‌یارى چوون ، توانى بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى دیكه‌ .

گۆڵه‌كانى بازل له‌ رێگاى یاریزانان محه‌مه‌د یونس و نیشێلف لانگ له‌ خوله‌كه‌كانى 17،71 تۆماركران ، تاكه‌ گۆڵى مانچسته‌ر سیتى له‌ یاریه‌كه‌ گابرێل خیسۆس له‌ خوله‌كى 80 تۆمارى كرد.

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.