له میانى یاری گه‌ڕانه‌وه له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له قۆناغى 16، یۆڤانتۆسی ئیتاڵى بووه میوانى یانه‌ى تۆتنهام ، ئه‌نجامى یاری چوونى هه‌ردوو یانه به یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات .
له یارى شه‌وى رابردووى هه‌ردوو یانه له پێناو گه‌یشتن بۆ قۆناغى داهاتوو ڕووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوو یانه له تۆماركردنى گۆڵ له پێناو براوه‌بوون له یاریه‌كه له تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه بوو كاتێك سۆنگ هیونگ مین له خوله‌كى 39 توانى گۆل بۆ تۆتنهام تۆمار بكات .
ئه‌نجامى ئه‌و یارییه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى یانه ئینگلیزیه‌كه بوو تا خوله‌كى 64 ، له‌م تایمه‌دا هیگواین گۆلى یه‌كسانى بۆ یانه ئیتاڵیه‌كه‌ى تۆمار كرد ، دواتر له‌خوله‌كى 67 دیبالا گۆلى دووه‌م و سه‌ركه‌وتنى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد .
یاری به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتا هات به براوه‌بوونى یانه‌ى خانمه پیره‌كه به دوو گۆڵى ئه‌ستێره‌كانى ئه‌رژه‌نتینى هیگواین و دیبالا، یۆڤى بۆ قۆناغى داهاتوو په‌ڕییه‌وه و یانه ئینگلیزیه‌كه ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.