Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:57

سعوودیه‌: کاره‌کانی ئێران پێویستی به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ هه‌یه‌

پاڵپشتی له‌ تیرۆر ده‌كات
کوردستان TV
100%

عه‌بدولعه‌زیز بن سعود، وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه‌، رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كارانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی ده‌دات ترسناكه‌ و پێویستی به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

عه‌بدولعه‌زیز بن سعود، وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه‌ رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ وڵاتانی جیهان له‌نێونیاندا وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاڵپشتیكردنی له‌ تیرۆر و هه‌نگاوه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگاكان له‌رێگه‌ی باڵه‌ تیرۆریستی و توندئاژۆكانی كه‌ دروستی كردوون و پاڵپشتیان ده‌كات له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی پێویسته‌ به‌جۆرێك لێی بڕوانرێت كه‌ مه‌ترسییه‌ و پێویستی به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ به‌ره‌نگاری حكوومه‌ته‌ شه‌رعییه‌كان ده‌بنه‌وه‌ و سه‌ركرده‌ و سیاسییه‌كانی ده‌ڕفێنن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.