یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتى نێوده‌وله‌تى شارى كه‌ربه‌لا ، یه‌كێتیه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یارى دۆستانه‌ى تێدا ئه‌نجامده‌درێت ، یارییه‌كان له‌یاریگاى كه‌ربه‌لاوه به‌ڕێوه ناچێت ده‌گوازرێنه‌وه یاریگاى به‌سرا .
لهوپاڵهوانێتیهی عێراق ڕایگه‌یاندووه چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجامده‌دات به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى به‌شدارن . یه‌كێتیه‌كه كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى ئه‌م پاڵهوانێتیهى ڕاگه‌یاندووه له به‌روارى 22 -3 ده‌ستپێده‌كات تا 27 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌ى عێراق له‌ژێر ناوى پاڵه‌وانێتى و بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتان بۆ خاكى عێراق به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنه ئه‌و ئابڵۆقه‌یه خراوه‌ته سه‌ر عێراق به‌هۆكارى ڕه‌وشى خراپ كهسهقامگیر نیه شاره‌كانى عێراق ، بۆیه ناتوانێ یارییه‌كانى له‌خاكه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات . به‌ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌ش عێراق ده‌یه‌وێت یارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى و خوله فه‌رمیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شاره‌كانى ..
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.